شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیر کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م دادگای سلێمانی، سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ٣ی ئازار فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوو شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ چووه به‌رده‌م دادگای سلێمانی و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر به هه‌ر دوو ماده‌ى 229 و 434ی یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیر کرا.
شاسوار عه‌بدولواحید پێش له ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م دادگا له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: "ئێمه ڕێزی یاسا ده‌گرین و ده‌چینه به‌رده‌م دادگا و هیچ شتێک له خۆماندا شک نابه‌ین و یاسامان نه‌شکاندووه. شانازییه بۆ من که ئه‌و بڕیاره‌یان دژ داوم، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌مانزانی ئه‌م ڕێگایه‌ی گرتوومانه گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ته‌نانه‌ت کوشتنیشی تێدایه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران