مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی یه‌کێتی کۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی 3ی 2019 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆ بوونه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ كرا و جه‌ختیش له كاری جدی و به‌رده‌وامیی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا بۆ دامه‌زراندن و پته‌وتركردنی داموده‌زگا‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه ئه‌ویش به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و گیانی برایه‌تی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی هه‌موو لایێک به جۆرێک كه له ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران