بەم زووانە دەروازەی سەیرانبەندی بانە دەکرێتەوە
بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: سنووری سەیرانبەندی بانە بەم زووانە بەمەبەستی هاتوچۆی خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی زانیاریی گەیاندنی پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند: بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان ئاماژەی داوە بە کردنەوەی دەروازی سەیرانبەندی بانە و وتوویە هەوڵەکانمان چڕ بوونەتەوە تا ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابکێشین و بە یارمەتیی جەنابی زەریف و حکوومەتی ناوەندیی عێراق سنوورەکە بەم زووانە دەکرێتەوە.
پارێزگاری کوردستان ئاشکرای کرد: بەم زووانەوە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کردنەوەی سنووری سەیرانبەند بەمەبەستی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت.
مورادنیا جەختی کردەوە کردنەوەی سنووری سەیرانبەند دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بۆ خەڵک و بازرگانەکانی ناوچەکە بگێڕێت و ببێتە هۆی گەشەسەندنی پێوەندییە ئابوورییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران