خبر 2019-03-03 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی هەدەپە:

وەزارەتی دادی تورکیا پێبەندی یاساکانی خۆی ببێت

بەشی تورکیا- سزای تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە مانگرتنەکان لە تورکیا و وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەی کردە بەردەنگ و وتی: پێبەندی یاساکانی خۆتان ببن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەڵی هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت: زیاتر لە 300 زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا و دیکەی شوێنەکانی جیهاندا دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەوان تەنها خوازیاری کۆتایی هێنان بە نادادپەروەری و بشێوەن. دەیانهەوێت ئوجالان مافی دیتنی بنەماڵە و پارێزەرەکانی پێبدرێت. ئەمە مافێکی ڕەوایە، لێرەوە پەیامێکم بۆ وەزارەتی دادی تورکیا هەیە: پێبەندی یاساکانی خۆتان ببن.

ناوبراو لەبارەی دیاری کردنی قەییم بۆ شارەوانییەکانی پارێزگاکانی تورکیا وتی: بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نادادپەروەری و بشێوە پشت بەیەکتر دەبەستین. ئێمە دەیان بەڵگەمان بەدەستۆیە لە گەندەڵیی شارەوانییەکان، قەیمەکان هەموو شارەوانییەکانیان قەرزدار کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.