خبر 2019-03-03 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لاریجانی:

دەوڵەت دەبێت ملکەچی پەسەندکراوی پەرلەمان بێت

بەشی ئێران/کوردی- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران جەخت دەکاتەوە دەوڵەت دەبێت پەسەند کراوەکانی پەرلەمان لەبارەی زیاد کردنی مووچە لەساڵی داهاتوودا جێبەجێ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی لاریجانی لە وەڵامی نوێنەرێکی پەرلەماندا کە ڕایگەیاند: "نەوبەخت نامەیێکی ئاراستەی پەرلەمان کردووە و وتوویە پەسەندکراوی پەرلەمانیان لەبارەی زیاد کردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ جێبەجێ ناکرێت" وتی: ئەوندە ئاوڕ لەوتەی ئەوان مەدەنەوە کاتێک کە یاسایێک پەسەند دەکرێت دەبێت جێبەجێ ببێت هەرکەسیش شتێک جگە لە یاسا بڵێت بێجای کردووە.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە بوودجەی گشتیدا پەسەندی کرد کە لەساڵی داهاتوودا مووچەی خانەنشین کراوەکان و فەرمانبەرانی دەوڵەت 400 هەزار تمەن زیاد بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.