زیاتر له دوو هه‌زار و 612 که‌س له تورکیا ده‌ستگیر کران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که ڕۆژی شه‌ممه 2ی ئاداری 2019 یه‌که‌کانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش، فه‌رمانده‌ییی گشتیی جه‌نده‌رمه و فه‌رمانده‌ییی ئاسایشی که‌ناراوه‌کان و به مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌ڕان به‌دوایاندا درێژه‌ی هه‌یه، ئۆپه‌راسیۆنی هاوکات له سه‌رانسه‌ری تورکیادا ئه‌نجام دراوه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه که له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامیی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و تاوانباران، ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی گشتی و سه‌روه‌ریی یاسا کراوه.
له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا 30 هه‌زار و 53 کارمه‌ندی ئاسایش و سه‌رباز له چوارچێوه‌ی حه‌وت هه‌زار و 327 تیم و یه‌که‌دا به‌شدارییان کردووه. هه‌روه‌ها گه‌ڕان و پشکنین له شه‌ش هه‌زار و 688 ناونیشان ئه‌نجام دراوه که پیش‌تر ده‌ستنیشان کرابوون.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا هه‌زار و 214 حوكمدراو ده‌ستگیر كران كه 725یان تا ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی كردن، 346یان تا ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی كردن، 11یان تا ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی كردن، 26یان تا ماوه‌ی 20 ساڵ زیندانی كردن، شه‌ش كه‌س تا ماوه‌ی 20 ساڵ زیاتر زیندانی كردن سزا دراون.
هه‌زار و 398 تۆمه‌تباریش كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان كران كه 36یان به تۆمه‌تی مرۆڤ كوشتن، 294یان به تۆمه‌تی دزی كردن، 351یان به تۆمه‌تی برینداركردنی مرۆڤ، 62یان به تۆمه‌تی بازرگانی پێوه‌كردن، 49یان به تۆمه‌تی تاڵانكاری، 90یان به تۆمه‌تی فێڵبازی، 86یان به تۆمه‌تی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌وتیان به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له په‌یه‌ده‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران