خبر 2019-02-25 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی تورکیا:

ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە چیاکانی تورکیا لە 15 هەزارەوە بۆ 700 کەس کەمی کردووە

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا جەخت دەکاتەوە ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە چیاکانی تورکیا لە 15 هەزارەوە بۆ 700 کەس کەمی کردووە و هیچ فەرماندەیێکی پەکەکە لە تورکیا نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەردانی ترابزۆنی کردووە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پارتی داد و گەشەدا لەو شارە ئاماژەی دا بە شەڕی دژ بە پەکەکە لەچەند ساڵی ڕابردوودا و وتی: لە چیاکاندا 15 هەزار هێزی سەربە پەکەکە بوونیان هەبوو کە ئێستا تەنها 700 کەسیان ماون. تەنها لە ساڵی 2018ی زایینیدا 13 فەرماندەی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کوژران یا دەستگیر کران.

ناوبراو درێژەی دا کەسانێک وەکوو موراد قەرایلان و جەمیل بایک کە فەرماندەیان پێدەوترێت بۆچی لە باکوور عێراق و قەندیل ماونەتەوە؟ من پەیامێکم بۆیان هەیە، بگەڕێنەوە بۆ تورکیا کە ئەو 700 هێزەیان تەنها نەبن، ئێستا کە باوەڕیان بە هێزەکانی خۆیان هەیە بگەڕێنەوە، ڕۆڵەکانی ئێمە چاوەڕێیانن. لە تورکیا چیدی هیچ فەرماندەیێکی پەکەکە نەماوە.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.