خبر 2019-02-23 15:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش پێنج ڕاوکەری ماسی لە پارێزگای ئەنبار لەسێدارە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیرۆریستانی داعش پێنج ڕاوکەری ماسی، خەڵکی نەجەف لە باکووری خۆرئاوای ئەنبار لەسێدارە دەدەن و لە کاتی گواستنەوەی تەرمەکانیاندا چەن چەکداری حەشدی شەعبی بریندار کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەخۆشخانەی فەللووجە رایدەگەیێنێت بەیانیی ئەمرۆ تەرمی پێنج كەس لە هاووڵاتیانی نەجەف گەیەنراونەتە لایان و كە داعش لەسێدارەی دراون.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەكە بە سوومریە نیووزی راگەیاندووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەخۆشخانەكەمان تەرمی پێنج كەسی وەرگرتووە كە هاووڵاتی پارێزگای نەجەفن.

بەرێوەبەری نەخۆشخانە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو كەسانە لەنزیک دەریاچەی سەرسار لە باكووری ئەنبار، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەسێدارە دراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.