خبر 2019-02-23 15:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک منداڵی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگار کران

بەشی سووریا- ژمارەیێک لەو منداڵە ئێزدیانەی دوای ڕفاندنیان لە لایەن داعشەوە چەكدار كرابوون، خۆیان ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكراتی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە: "بەشێک لەو منداڵە ئێزدییانەی داعش لە ساڵی 2014 و لە كاتی هێرشی بۆ سەر شەنگال رفاندبوونی و چەكداری كردبوون، لەگەڵ كۆمەڵێک چەكداری دیكەی رێكخراوەكەدا خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە.

ڕێکخراوەکە راشیگەیاندووە: "نزیكەی 150 كەسی دیكە لە دواین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە كردووە".

جێی باسە داعش دوای رفاندنی ئەو منداڵە ئێزدیانە لە شەنگال، بە زۆر چەكداری كردبوون و ناوی "بێچوە شێرەكان"ی لێنابوون و لەشەڕەكان و كردەوە تیرۆریستیەكانی لە عێراق و سووریا بەكاری دەهێنان.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.