سه‌ربڕه‌كه‌ى داعش ده‌ستگیر كرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق توانیویانه ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى داعش له کاتی هه‌ڵاتنیدا له سووریاوه بۆ عێراق ده‌ستگیر بکه‌ن له به سه‌ربڕه‌که‌ی داعش ناسراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی شوباتی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگریى سه‌ربازیى عێراقى بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که مه‌فره‌زه‌یێكى هه‌واڵگرى سه‌ر به فیرقه‌ى 15 و به‌پێى زانیاریى وردی هه‌واڵگرى توانیویانه ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه دزه‌ى كردوووه‌ته ناو خاكى عێراقه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش له سووریاوه هاتوووه و به سه‌ربڕه‌كه‌ى ڕێكخراوى داعش ناسراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراقى ته‌ئكیدیشى كردوووه‌ته‌وه که ئه‌و كه‌سه له چه‌ندین گرته‌ى ڤیدیۆیی و وێنه‌دا له سووریا و عێراق ده‌ركه‌وتوووه كه خه‌ڵک سه‌ر ده‌بڕێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران