هه‌ده‌په كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستنیشان ده‌کات
به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌رله‌مانتارێكی شاری ئیزمیری وه‌ک كاندیدی ئه‌و حیزبه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستنیشان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی گه‌لان سه‌رپیل كه‌مالبای وه‌ک كاندیدی پارتی دیموکراتی گه‌لان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستنیشان کرد که له‌لایه‌ن شاندێک به سه‌رۆكایه‌تیی فاتمه كورتولان سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ناوه‌كه‌ی به فه‌رمی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه.
بڕیاره ڕۆژی 24ی شوباتی 2019 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له نێو په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران