سەرکردەی ته‌حریر شام لە ئیدلیب بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ تورکیا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ڕووسیی سپۆتنیک ئیدیعا دەکات به هۆی ته‌قینه‌وه‌یێكی گه‌وره له ئیدلیب، سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆرستیی ته‌حریر شام بریندار بوو، بەم هۆیەوە بە زووترین كات گەیاندرایە توركیا و چارەسەری پزیشكی بۆ كرا.
ئەبوو محەمەد جوولانی سەرۆكی ڕێكخراوەكە به هۆی تەقینەوەكەی ڕۆژی دووشەممەی شارەكە بە سه‌ختی بریندار بوو، دەمودەست گەیاندرایە شاری ئه‌نتاكیا له توركیا و ئێستە لەژێر چارهسهریدایە.
ته‌حریر شام پێشتر به‌ره‌ی نوسره بوو، كه له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكاری سه‌ربازی و لۆجیستی ده‌كران، توركیا به فه‌رمی به‌ره‌ی نوسره‌ی وه‌كوو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی سووریا ناساند. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه بوو به ته‌حریر شام، توركیاش هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر گۆڕا و گرنگیی به سوپای سووریای ئازاد دا و ئه‌وانی وه‌كوو ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه ناساند.
شایانی باسە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێل لە ناوەندی شاری ئیدلیب تەقینەوە کە بە هۆیەوە 16 کەس کوژران و نزیک بە 100 کەسی دیکە بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران