هەولێر داوای فراوانترکردنی هاوکارییه‌کانی ئه‌ورووپا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ‏‎ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٩ مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له ئه‌لێکسه‌نده‌ر دیکرۆ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیکا و کریستۆس ستایلینادیس کۆمیساری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ یارمه‌تیی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌کان و شاندی یاوه‌ری کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕای تاوتوێ کردنی په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌کان و کاریگه‌ریی شه‌ڕی تیرۆریستان له ناوچه‌که، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و ده‌رفه‌تی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولا و یارمه‌تیی مرۆیی و هه‌ماهه‌نگیی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
مه‌سروور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حکوومه‌تی به‌لجیکای کرد له به‌رامبه‌ر هاوکارییه‌کانیان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا و هيواى خواست ھاوکارییه‌کانی به‌لجیکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه له ناوچه‌که‌دا و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له ھه‌رێمی کوردستاندا فراوانتر بکرێت و زه‌مینه‌یێکی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی ناوخۆی عێراق بۆ زێدی خۆیان بره‌خسێندرێت.
له لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیکا پێزانینی هه‌بوو به‌رامبه‌ر قوربانییه‌کانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و تیشکی خسته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی که هاوکاری کردنی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه و ڕای‌گه‌یاند: بۆ ئه‌وه لێره‌ن تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخ و پێویستییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن، هاوکات ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواره جیاجیاکاندا ده‌ربڕی.
له لای خۆیشیه‌وه کۆمیساری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ یارمه‌تیی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌کان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان دا له داڵده‌دانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و ئاماده‌ییی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای له زیاترکردنی یارمه‌تییه مرۆیییه‌کان و هه‌ماهه‌نگی له گشت بواره‌کان نیشان دا.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیکا و کۆمیساری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ یارمه‌تیی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌کان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه هه‌ولێر و له یه‌که‌م دیداریاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران