سه‌رکرده‌یێکی گۆڕان: پشکی گۆڕان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: پشکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان کراوه هه‌ر بۆیه پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێت مینهتێک بنێته سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و هاوسه‌نگی و ئیعتیباری بزووتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌رێمی کوردستان وا ده‌سه‌لمێنێت که دیکه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان ئاوڕی لێبده‌نه‌وه. ده‌بێ ئه‌و حیزبانه بزانن که وه‌زاره‌تخانه‌کانی دارایی، شاره‌وانی، کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان پشکی گۆڕان له ده‌وڵه‌تی پێشووی هه‌رێمی کوردستان بوووه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ناکۆکی و ململانێکانی دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کان له هه‌رێم نییه به‌ڵکوو له‌سه‌ر پارێزگای که‌رکووک و پۆستی پارێزگارییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران