خبر 2019-02-19 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی یەکێتی:

پارتی قبووڵ ناکات یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەدەستەوە بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەخنە لە هەڵبژادرنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دوو جێگرەکەی دەگرێت و لەبارەی کەرکووکیشەوە دەڵێت: پارتی قبووڵ ناکات یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی بەدەستەوە بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری «ناس پرس»دا وتی: حزبە کوردستانییەکان لەوان کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی نەوەی نوێ دەنگیان بە وەدەستەوە گرتنی پۆستە پارلەمانییەکان لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەداوە، چوونکە پارتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی بەدەستەوە گرتووە.

تاڵەبانی زیادی کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی پشکی لە بەشێکی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ببێت. بەڵام پارتی ئەم ڕێککەوتنە قبووڵ ناکات و تەنانەت ئامادە نییە یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەدەستەوە بگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.