ئیلهام ئەحمەد و نوێنەرێکی هەدەپە لە مەجلیسی ئەعیانی بەریتانیا ئامادەبوون
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی 20ەمین ساڵیادی دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە لە مەجلیسی ئەعیانی بەریتانیا بەڕێوەچوو سەرەتا لورد مائۆریک گلسمن وتەی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری کردنی وڵاتەکەی لە هەدەپە و کوردەکانی سووریا.
لای خۆشیەوە هۆشیار ئوزسوی نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی هەمبەر کورد و ڕەوتەکانی دیکە گرت و ڕایگەیاند: ڕۆژنامەوانان و سیاسەتوانان لە تورکیا زندانی کراون. لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین شاری کوردییان خاپوور کردووە. ئێمە وەکوو هەدەپە درێژە بە بەرخۆدانەکانمام دەدەین.
ئیلهام ئەحمەد کە پێشتریش سەردانی ئەمریکا و فەڕانسای کردبوو لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و دەرفەتێک کە بۆ کورد ڕەخساوە و وتی: کوردەکان بە باشترین شێوە کەڵکیان لە چانسێک کە لە ساڵی 2011 ڕووبەڕوویان بوویەوە وەرگرت. دامەزرێنەری ئەم بیرۆکەیە ئوجەلانە کە ئێستا لە ژێر گوشاری دەوڵەتی تورکیایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران