خبر 2019-02-18 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک بەڕێوە بچێت بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەن ناکرێت.

جوان حەسەن وتیشی، ڕێکنەکەوتنى پارتى و یەکێتى هۆکارى سەرەکى بووە بۆ ئەوەى کۆبوونەوەکە نەکرێت و بۆ کاتێکى نادیار دوابخرێت.

لە پێنجى شوباتدا پارتى و یەکێتى ڕێکەوتن کە لە ١٨ى ئەم مانگە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و لەهەمان کاتدا کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووکیش لە هەولێر بەڕێوەبچێت و دواتر ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە وەکالەت داواى لە ئەندامانى ئەنجومەن کرد بۆ کۆبونەوەکە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.