خبر 2019-02-18 08:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال:

بە پارێزگا بوونی شەنگال و لکاندنی بە هەرێمی کوردستانەوە بە واتای جودابوونەوەی لە عێراق نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی شەنگال جەخت دەکاتەوە بە پارێزگا بوونی شەنگال و لکاندنی بە هەرێمی کوردستانەوە بە واتای جودابوونەوەی لە عێراق نییە و یارمەتی بە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی ئەو شارە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل قایمقامی شاری ئێزدی نشینی شەنگال لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: عێراق قەرزداری دانیشتوانی شەنگالە و ئەو خەڵکە گیانفیدایی زۆریان کردووە و لەسەدەی 20دا ناڕەزایی خۆیان بۆ تەڤڵ بوون بە سووریا پیشان دا و مکووڕ بوون لەسەر عێراقی بوونی خۆیان، بەم حاڵەشەوە شەنگال باشترین پیاوانی خۆی لە پێناو بەرگری کردن لە عێراق لەدەست داوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکەین دەرد و مەینەتی شەنگالییەکان لەبەرچاو بگرێت، داواکاری بۆ بە پارێزگا بوونی ئەم شارە داخوازیی خەڵکە و لەم پێناوەدا ڕێگای یاساییش دەگیردرێتە بەر بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.