735 که‌س به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که له تورکیا ده‌ستگیر کران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا که له به‌رامبه‌ر لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌که‌که/که‌جه‌که ئه‌نجام درابوو، 735 که‌س به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستگیر کران.
له ڕاگه‌یێندراوێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا هاتوووه: هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنیان به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نگر و ئه‌ندامانه‌ی په‌که‌که/که‌جه‌که ئه‌نجام داوه که به بیانووی پرۆتێستۆکردنی ساڵیادی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که له کینیا و ھێنانه‌وه‌ی بۆ تورکیا سه‌رقاڵی ئاماده‌کاری ئه‌نجامدانی چالاکی به‌کۆمه‌ڵ و کاری تێکده‌رانه بوون به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 31ی ئاداری تورکیا.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه له 156 ئۆپه‌راسیۆن که به شێوه‌ی هاوکات ئه‌نجام دراوه له قۆناغی یه‌که‌م 685 گومان‌لێکراو و له قۆناغی دووهه‌میشدا 50 که‌س که خۆپیشاندانیان کردوووه، ده‌ستگیر کراون. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گومانلێکراوانه‌ی له 15ی شوباتی 2018 ده‌ستگیر کراون گه‌یشتوووه‌ته 735 که‌س.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: دوای کردنه‌وه‌ی په‌راوی یاسایی، به بڕیاری دادوه‌ر 61 که‌س له ده‌ستگیرکراوان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان بۆ ده‌رکراوه و 226 که‌سیش ئازاد کراون، ھاوکات کاری یاسایی به‌رامبه‌ر 448 که‌س به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران