نوێنەری پارێزگای بەسەر لە پەرلەمانی عێراق:
خەڵکی بەسرە خوازیاری بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم-ن بۆ بە هەرێم بوونی پارێزگاکەیان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارێزگای بەسەر لە پەرلەمانی عێراق هۆشدار دەدات لەبارەی ئاوڕنەدانەوە لە داواکارییەکانی خەڵکی بەسرە بۆ بە هەرێم کردنی پارێزگاکەیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام مالیکی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی بەسرە داوایان لە حکوومەتی پێشوو و حکوومەتی ئێستاش کردووە گشتپرسییێک لەبارەی بە هەرێم کردنی بەسرە بەڕێوەببەن و ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ وەڵامی ئەم داخوازییە نەداتەوە مانگرتن و ناڕەزایی نەتەوەیی هەموو پارێزگاکە دەگرێتە بەر.
مالکی زیادی کرد هەموو شێخی عەشیرەکان و مامۆستایان و بیرمەندان لە پارێزگای بەسرە لایەنگری بە هەرێم بوونی بەسرە-ن.
سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «التغییر»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران