سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌دات
به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌یێنێت: "ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ هاووڵاتییانمان ڕه‌خسێنراوه که کۆنووسی ئه‌و سندوقه‌ی ده‌نگیان لێداوه له ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه ببینن. با هاووڵاتییانمان به‌مه‌دا بچنه‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی گوڤه‌ن سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که هاووڵاتییان ده‌توانن کۆنووسی ئه‌و سندوقه‌ی ده‌نگیان تێدا داوه به واژۆی زیندووه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی شارۆچکه، پارێزگا و تا ده‌گاته سه‌ر ئاستی تورکیا ببینن و پێیدا بچنه‌وه، گوتی: "با هاووڵاتییانمان به‌مه‌دا بچنه‌وه، سیستمه‌که ساده کراوه، ئێستا ئاسانتر ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک ته‌ماشای ئه‌نجامی ئه‌و سندوقه بکات که ده‌نگی تێدا داوه، خه‌مڵاندنی بێ زانیاریی بوونی نامێنێت".
سه‌عدی گوڤه‌ن گوتیشی: "ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که تۆماره‌کانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی ڕایگهیاندوووه دانانیشێت، هه‌ڵپه‌سێردراوه بریتییه له 91 هه‌زار و 93 ده‌نگده‌ر".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران