مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ سێرگه‌ى لاڤرۆف كۆ بوووه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک که پێکهاتوووه له سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن گه‌یشته ئه‌و وڵاته و ڕۆژی هه‌ینی 15ی شوباتی 2019 له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆ بوویه‌وه.
ورده‌کارییێکی زیاتر له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌و دیداره بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆنفرانسێکی ساڵانه‌یه له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له ساڵی 1963ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و ساڵانه‌ش زیاتر له 350 سه‌رکرده و که‌سایه‌تیی دیار له زیاتر له 70 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداریی ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده کۆنفرانسه‌که شوێنی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌کانه له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌منییه‌کان و هیچ بڕیارێکی تێدا ده‌رناکرێت به‌ڵام له‌به‌ر گرنگییه‌که‌ی به داڤۆسی ئاسایش ناو ده‌برێت؛ واته گرنگیی میونشن بۆ ئاسایش وه‌ک گرنگیی داڤۆسه بۆ ئابووری.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران