خبر 2019-02-14 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی بەریتانیا: نابێت ئەمریکا پشتی کورد چۆڵ بکات

بەشی جیهان- بەرپرسانی بەریتانیا ئاماژە دەدەن بە ڕۆڵی بەرچاوی کورد لە شەڕی داعشدا و ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرن بە بۆنەی بڕیاری کشانەوەیان لە سووریا و تەنها هێشتنی کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕەخنەی توندی بەرپرسانی باڵای سەربازیی و سیاسیی ئەمریکا و کوردەکانی سووریای لێکەوتەوە، تەنانەت ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ناڕەزایی خۆیان بەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ دەستیان لەکار کشایەوە.

ژمارەیێک لە بەرپرسانی بەریتانیا-ش ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەی تلێگراف-ی ئەو وڵاتەیان وتووە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا و چۆڵ کردنی پشتی کوردەکان بڕیارێکی نادروست بوو و پاشهاتی خراپی لێدەکەوێتەوە.

باب سیلی، کۆمیتەی هاوبەشی سیاسەتی دەرەوە و هاوسەرۆکی گرووپی دۆستیی پەرلەمانی سووریا بە تلێگرافی وتووە: بڕیارەکەی ترەمپ بڕیارێکی سەیر بوو و پیشاندەری شارەزا نەبوونی ناوبراو لەم بابەتەدایە.

باب سیلی جەختی کردەوە ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕانسا قەرزداری گیانفیدایی کوردەکانن لە شەڕی داعش و ئەبێت یارمەتییان بدەن تا جارێکی تر لە لایەن داعش و دژبەرانیانەوە نەکرێنە ئامانج.

ژمارەیێک لە بەرپرسانی دیکەی بەریتانیا جەخت دەکەنەوە کە شەڕی داعش کۆتایی پێنەهاتووە و کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئەوان هەمبەر داعش لاواز دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.