خبر 2019-02-13 15:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەیلا گۆڤەن لە سەدەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو دەکاتەوە

بەشی تورکیا- لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە ماوەی 98 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئەمڕۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە نوێنەرانی هەدەپەی ڕاگەیاند: گومانم نیە ئەو بەرخۆدانەی دەستم پێکردووە سەردەکەوێت.

کوردپرێس:

لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتارى پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) ماوەی 98 ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە قەدەغەکرانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئوجەلان مانی لە خواردن گرتووە و ئەمڕۆ 13ی شوباتی 2019 لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە هەموو ئەندامانی هەدەپەی وت: بیری هەمووتان دەکەم. بەڵام خۆتان دەزانن بەرخۆدانێکی گرینگم دەست پێکردووە. ئەم بەرخۆدانەی ئێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەنگی پشتیوانی زیاتر کۆ دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: "گومانتان نەبێت ئەم بەرخۆدانەی من دەستم پێکردووە تێیدا سەردەکەوم. بەڵام لەم ڕێبازەشدا بێگومان هەندێک کەس دەبنە قوربانی بەس ئەوەی لای من گرینگە ئەوەیە کە بەرخۆدانەکە دەگیێنمە ئەنجام و لەم بارەیەشەوە متمانەم بە ئێوەش و بە گەلەکەشمان هەیە. بێگومان سەردەکەوین. بێگومان سەردەکەوین."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.