سزای له‌سێداره‌دان بۆ شه‌ش برای داعشی ده‌رده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند: دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر شه‌ش تیرۆریستی داعشدا سه‌پاندوووه كه هه‌ر شه‌شیان بران و به‌شدارییان له تاوانی كوشتنی سه‌رباز و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی شاری مووسڵ كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ده‌سته‌ی یه‌كه‌می دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر شه‌ش تیرۆریستدا سه‌پاندوووه كه له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی داعش بوون و كاریان كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و دواتر فڕێدانی ته‌رمه‌كانیان بوووه له ناوچه‌ی خه‌سفه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه: ده‌سته‌ی یه‌كه‌می دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی چواری تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر هه‌ر شه‌ش تیرۆریستدا سه‌پاندوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران