خبر 2019-02-12 12:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت کۆ دەبێتەوە

بەشی تورکیا- خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ سەردانی بەلژیکا دەکات و بڕیارە لەو دانیشتنەدا لەگەڵ پارتیک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت، کۆ ببێتەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە دەست کەوتوون خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ سەردانی بەلژیکا دەکات و بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەشدا لەگەڵ پاتریک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالە دیدار و گفتوگۆ بکات.

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕۆژی 13ی شوبات سەردانی باڵەخانەی ناتۆ دەکات و جگە لە دیدار لەگەڵ پارتیک شاناهان بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنانیش دیدار بکات.

وەزیری بەرگریی تورکیا هەر لەو دانیشتنەدا دیداری دوو قۆڵیی لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئیتاڵیا و فەڕەنسا و گورجستانیش دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.