ئه‌ندامێکی گۆڕان: هه‌ولێر نایه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وتی کوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بکاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بکاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غاڵب محه‌مه‌د له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا سه‌ردانێکی حزبی و ناحکومی بوووه و گوتی: هه‌ولێر نایه‌وێت به‌رپرسیارێتیی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بکات.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌نقه‌ره به‌پێی مه‌یل و خواستی خۆی نێچیرڤان بارزانی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کات هه‌روا که له ڕابردوودا داوای له ناوبراو کرد که ڕاپرسی به‌ڕێوه ببات و دواتر خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که بوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (نی‌نا)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران