سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە:
پارێزگای بەسرە بەرەو بە هەرێم بوون دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێت: پارێزگای بەسرە بە هۆی پەراوێز خران لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بەرەو بە هەرێم بوون هەنگاو هەڵدەگرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح بزوونی لە پەراوێزی کۆڕبەندێک کە لەبارەی فیدراڵیزم کە لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ «المربد»ی عێراقیدا زیادی کرد: ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە هۆی پەراوێز خستنی لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە و بەو هۆیەوە کە لە پڕۆژە یاسای بوودجەی 2019ی عێراقدا ئاوڕی لێنەدراوەتەوە، هەوڵ ئەدات بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسی لەبارەی بە هەرێم کردنی پارێزگای بەسرە.
ناوبراو داوای لە حکوومەتی ناوەندی کرد فەرمان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات کە گشتپرسی لەبارەی بە هەرێم کردنی پارێزگای بەسرە بەڕێوە ببات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران