ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە:
هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ڕەتی دەکاتەوە هچ چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕەوتە سیاسییەکاندا کرابێت بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غانم میاحی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی تجاەپرس-دا وتی: "هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەشە بوودجەی پێویست بۆ پارێزگای بەسرە تەرخان بکات تاکوو شارومەندانی بەسرە بیر لە بە هەرێم بوونی پارێزگاکەیان نەکەنەوە".
میاحی ئاماژە بەوە دەکات کە بەسرە ڕۆح و شاڕێی ئابووری عێراقە و وتیشی: ئێمە بەباشی دەزانین کە ئابووری عێراق بەسراوە بە پارێزگای بەسرەوە و هیوادارین ئەم وڵاتە تووشی کێشەی ئابووری نەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران