هه‌ده‌په: ئامانجمانه قه‌یومه‌كان تێكبشكێنین و ئیراده‌ی زه‌وت كردنی ده‌نگی خه‌ڵک بگه‌ڕێنینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی 2019 ساروهان ئۆڵوچ وته‌بێژی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای پارته‌كه‌ی سازی كرد گوتی: له خۆڕئاوای توركیا له‌گه‌ڵ هیچ پارتێكدا به ئاشكرا یان نهێنی هاوپه‌یمانێتی و ڕێکكه‌وتنیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام تاكتیكی هه‌ده‌په ڕوونه و پشتیوانی ئه‌و كاندیدانه ده‌كات كه بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: ئامانجی هه‌ده‌په له کوردستانی تورکیا تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌و قه‌یومانه‌یه كه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كه‌سانی نزیک له خۆی به ناشه‌رعی به سه‌ر شاره‌وانی و نوێنه‌ری خه‌ڵكدا سه‌پاندوووه و ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر ئه‌و ئیراده زه‌وتكراوه بۆ خه‌ڵک بگه‌ڕێننه‌وه.
وته‌بێژی هه‌ده‌په ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 31ی ئازار بۆ هه‌ده‌په گرنگه و پارته‌كه‌یان وه‌ک ڕیفراندۆمی دیموكراسیی ته‌ماشای ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌بێت بۆ هه‌ده‌په و سه‌رجه‌م پارته‌كانی‌تری توركیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران