خبر 2019-02-06 14:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کامیاران دەست بە سەر 83 تەن خورمای ناتەندروستدا گیرا

بەشی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند 4 لۆریی هەڵگری خورمای ناتەندروست و بێ مۆڵەت لە شاری کامیاران دەستیان بەسەردا گیراوە.

کوردپرێس:

فەریق عەلی ئازادی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان لەو باریەوە ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی پۆلیس لە خاڵی پشکنینی "شەهید میرجەلیلی"ی شاری کامیاران 4 لۆریی هەڵگری 53 تەن خورمای بێ مۆڵەت و ناتەندروستیان کەشف کرد و دەستیان بە سەردا گرت.

ناوبراو زیادی کرد: شۆفیری ئوتۆمبیلەکان بەنیاز بوون ئەو خورما بێ مۆڵەتە لە باشووری ئێرانەوە بگەیێننە پارێزگاکانی باکووری خۆرهەڵاتی ئێران کە پۆلیسی کامیاران دەستی بەسەر بارەکەدا گرت.

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان لە کۆتاییدا ئەوەشی زیاد کرد: هەر لەو باریەوە دۆسیەی پێویست تۆمار کرا و شۆفیر و ئوتۆمبێلەکانیش ڕادەستی مەرجەعی داد کران و خورماکەش تەسلیمی تۆڕی دەرمان و تەندروستیی شاری کامیاران کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.