خبر 2019-02-06 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رێككەوتنی یەکێتی و پارتی ھەموو كێشەكان چارەسەر دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، جگە لە رێككەوتن پارتی و یەكێتی ھیچ رێگەیێكی دیكەیان نییە و رێككەوتنی ئەوان ھەموو كێشەكان چارەسەر دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەبارەی رێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "یەكێتی و پارتی ھیچ رێگەیێكی دیكەیان نییە جگە لە رێككەوتن پێكەوە، پێویستە ھەموو كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكەن".

لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووک محەمەدی حاجی مەحموود گوتی: "گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووک شتێكی باشە، بەڵام ئەگەر دۆخی ئەمن و ئاسایشی شارەكە لەدەست ئێمە نەبێت باش نییە.

لەبارەی پرسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک رایگەیاند: "پێم وایە كۆبوونەوەكەی دوێنێی پارتی و یەكێتی و رێككەوتنیان چارەسەری ھەموو ئەو كێشانە دەكات".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.