ئه‌ردۆغان وادهيێک بۆ كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج دياری ده‌كات
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا واده‌یێک بۆ کشانه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له مه‌نبه‌ج دیاری ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر تا سێ ھه‌فته‌ى ديكه یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج نه‌كشێته‌وه، به گوێره‌ى پلانه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و مه‌نبه‌ج له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى توركيايه هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر تا سێ هه‌فته‌ی دیکه یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج نه‌کشێته‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ین.
ناوبراو جه‌ختی کرد: 911 كیلۆمه‌تر سنووری ھاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سووریا ھه‌یه و تاكهڕێگهی ئاسایش دوورخستنه‌وه‌ی ھهڕهشهكانه.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه ئارامهکهش له سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پێويسته ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى له باكوورى سووريا داده‌مه‌زرێت له ژێر کۆنتڕۆڵ سوپاى توركيادا بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارامی ژێر كۆنتڕۆڵی توركیاش ھیچ پلانێكی دیكه قبووڵ ناكه‌ن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران