خبر 2019-02-06 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فه‌رمانده‌ی ناوه‌نديی سوپای ئەمریکا:

پلانێکی سەرەکیی سوپای ئەمریکا پاراستنى كوردە له‌ سووريا

بەشی جیهان- فه‌رمانده‌ی ناوه‌نديی سوپای ئەمریکا، جۆزێف ڤۆتێل ئاشكراي كرد، پلانێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیيان بۆ پاراستنی كورد له‌ سووریا هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی سوپای ئەمریکا له‌ باره‌ی دۆخی كورد له‌ سووریا گوتی هه‌سه‌ده‌ رێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات و دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌وان پلانیان بۆ پاراستنی كورد له‌ سووریا هه‌یه‌.

ناوبراو لەبارەی نیگەرانیی کوردەکان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەحاڵێکدا کە ئەوان شانبەشانی هێزە ئەمرکییەکان شەڕی داعشیان کردووە و ژمارەیێکی زۆر قوربانییان داوە وتی: پلانێکی سەرەکیی ئەمریکا ئەوەیە گیانی ئەو کەسانە بپارێزێت کە هاوکاریی ئەمریکایان کردووە.

جۆزێف ڤۆتێل جەختی کردەوە کە ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوانی تر بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدان بۆ قەیرانی سووریا و ئەمریکا دەیهەوێت هاوکات لەگەڵ چارەسەری سیاسی ئاسایش و ئەمنییەتی هاوپەیمانەکانی لە سووریا کە کوردەکانن بپارێزێت.

سەرچاوە: سی ئین ئین

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.