خبر 2019-02-05 15:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی پارتی: ڕۆژی ١٨ی شوبات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٨ شوبات دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت دواتر کار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکانی دیکە دەکرێت.

کوردپرێس:

مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لە یەکێک لە دەزگاکانی حزبەکەیدا ڕایگەیاند، رۆژی ١٨ شوباتی٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت.

باسی لەوەش کردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دواتر هەنگاو بۆ بابەتی سەرۆکی هەرێم دەنرێت و پاشان سەرۆکی حکوومەت ڕادەسپێردرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ مەحمود محەمەد ئەوەشی وت، لیژنەی ھاوبەشی نوسینی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتى و پارتی راسپێردراوە، کە لەچوارچێوەی دیدگای ھەردوو لایەن، ھەرچی زووترە پرۆژەیێک ئامادە بکرێت و لەلایەن ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیەوە بڕیاری لێبدرێت و واژۆ بکرێت.

ئەمرۆ ٥ی شوباتی ٢٠١٩ دواى چەندین جار دواخستن، یەکێتى و پارتى کۆ بوونەوە و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەرئەوەى ڕۆژى ١٨ى ئەم مانگە پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک لە هەمان ڕۆژدا کۆ ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.