ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا جارێكی دیكه كرایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ١٣ روژ لە داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری سەرزێرێ له نێوان ھەرێمی کوردستان و توركیا له سنووری قه‌زای ئامێدی، ئەمڕو ئەو ده‌روازه سنوورییه بە فەرمی بە رووی ھاتوچۆی ھاوولاتییانی ھەرێم و كوردستانی تورکیا کرایەوه.
کوردپرێس:
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و بە كوردستان 24ی راگه‌یاند، "ئێستا ره‌وتی هاتووچۆی هاووڵاتیان له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ئاسایی بووه‌ته‌وه".
پێشتر به‌هۆی رفاندنی 4 هاووڵاتیی خه‌ڵكی كوردستانی تورکیا له لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ له سنووری قه‌زای ئامێدی، به‌ر له 13 رۆژ حكوومه‌تی توركیا به بڕیارێك ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخست.
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یێكی فه‌رمیی سنوورییه و رۆژانه نزیكه‌ی 1000 رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران