ئه‌ندامی فراکسیۆنی سادیقوون: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئۆردۆن پیلانگێڕییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی ساديقوونی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق گرێبه‌ستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئۆردۆن به گرێبه‌ستێکی پیلانگێڕانه وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ساديقوون له په‌رله‌مانی عێراق له توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر)دا نووسیی: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئۆردۆن که خانه‌واده‌ی سه‌دام و به‌عسییه‌كانی داڵده داوه، پیلانێکی نوێیه بۆ داڕووخانی ئابووری عێراق."
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هاووڵاتییانی عێراق باجی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئۆردۆن و هه‌ڵگرتنی گومرگی نێوان دوو وڵات ده‌ده‌نه‌وه و داوای له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد چاو به گرێبه‌ستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ ئۆردۆن بخشێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران