هه‌سه‌ده 60 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌کات
به‌شی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕزگارکردنی 60 هاووڵاتیی مه‌ده‌نییان له ژێر ده‌ستی داعش ڕاگه‌یاند که زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چوارچێوه‌ی دواقۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له پێشڕهوهییهکانیان به‌رده‌وامن و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ئارامه‌وه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون ڕزگار ده‌كه‌ن و له نوێترین هه‌ڵمه‌تدا توانیویانه 60 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی باغوز ڕزگار بكه‌ن كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
له نێو ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌دا كه ڕزگار كراون دوو خانه‌واده‌ی فه‌ڕه‌نسی و خانهوادهیێكی تورک هه‌بوون و هه‌روه‌ها پێنج چه‌کداری داعش هه‌بوون که خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران