سه‌عدی پیره: ناکۆکییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر پارێزگاریی که‌رکووک چاره‌سه‌ر کراوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له چاره‌سه‌ربوونی زۆربه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌کات له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره به هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه: یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌شێکی زۆر له کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ پارتی سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک چاره‌سه‌ر کردوووه.
ناوبراو گوتیشی: هاووڵاتییانی کورد چاوه‌ڕوانییان له یه‌کێتیی هه‌یه که به هاوکێشه سیاسی و ئیدارییه‌کانییه‌وه بۆ شاری که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه چوونکه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک کوردن و نیوه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌و پارێزگا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌عدی پیره جه‌ختی کرده‌وه: تاکوو ئێستا پارتی هه‌ڵوێستێکی ڕوونی له‌باره‌ی سامانپێدان به دۆخی پارێزگای که‌رکووک ئاشکرا نه‌کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران