ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات: سه‌رپه‌رشتیی ناوچه‌ی ئه‌من له‌لایه‌ن تورکیا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه له باکووری سووریا، ئه‌نجومه‌نی سووریا دیموکرات ڕۆژی شه‌ممه 2ی شوباتی 2019 له عه‌ین عیسا کۆبوونه‌وه‌یێکی ساز کرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ئێستای باكووری سووریا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و بابه‌تێک ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكرێت له‌وانه‌ش کشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا، به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی له‌باره‌ی سووریاوه به شێوه‌یێكی كاریگه‌رتر.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن:
1- دووباره جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له ژێر سه‌رپه‌رشتیی توركیا.
2- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر دیالۆگی ناوخۆیی له سووریا.
3- پێكهێنانی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی.
4- به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌پێناو دابه‌ش بوونیان.
5- گرنگیدان به ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌بوونی ستراتێژییێكی ڕوون و ئاشكرا له‌وباره‌یه‌وه.
6- به‌رده‌وامبوون له دژایه‌تی كردن و له‌ناوبردنی تیرۆر پاش له‌ناوچوونی داعش له سووریا.
7- ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسیدایه و پێویسته نوێنه‌ری هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسیی دانووستانكارانه بێت له‌باره‌ی سووریاوه.
8- به‌رده‌وامبوون له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌م وڵاته بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له سووریا.
9- دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
10- ناردنی وه‌فدی دیپلۆماسی بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرسی سووریاوه هه‌یه، ئه‌ویش له‌پێناو زیادكردنی پشتیوانی بۆ پرۆژه‌ی سووریای دیموكرات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران