خبر 2019-02-01 16:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتی یۆنان، کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، ئیفسا یمیۆس كۆستۆ پۆڵۆس، كونسوڵى گشتى نوێی یۆنان له‌ هه‌ولێر وادەی کردنەوەی کونسوڵخانەی یۆنانی ئاشکرا کرد.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێکی پارێزگای هەولێر، وڵاتی یۆنان بڕیاریداوە، ئەو نوێنەرایەتیەی لە هەولێر هەیبوو، بگۆڕێت بۆ کونسوڵخانەی گشتی و کارەکانی زیاتر پەرە پێبدات.

هەر بەگوێرەی راگەیندراوەکە: "كونسولى گشتى نوێی یۆنان خۆشحاڵى خۆی به‌هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و سه‌قامگیرییه‌ى هه‌ولێری پایته‌ختى به‌ نموونه‌ى باڵا وه‌سفكرد و هیواى خواست له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولگه‌رێتى ووڵاته‌كه‌ى له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌بچێ كه‌ پێشتر وه‌كو نوێنه‌رایه‌تى كار و هه‌ڵسوراندن بوو، بڕیاری بۆ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا وه‌ك كونسولگه‌رێتى به‌رده‌وام بێت".

ئەرکی ئەو کونسوڵخانەیە ئاسانکاریی دەبێت بۆ بەرەوپێشبرنی کەرتی گەشتیاریی و بارزگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان.

نزیکەی 40 کونسوڵخانە و نووسینگەی نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هەن، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش نیازی هەیە، زیاتر هانی وڵاتان بدات نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

*لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.