خبر 2019-02-01 08:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە:

ماوەی یەک ساڵە پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێكی باڵای هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، مەترسیەكانی داعش لەسەر ناوچەكە هەر ماوە، ڕاشیدەگەیێنێت بۆ ماوەی یەک ساڵە پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە پڕۆژەی نەخۆشخانە تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بە هەواڵنێرانی وت: "یەكێک لە داواكاریەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە بەردەوام جەختی لەسەركردۆتەوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تایبەتە بەناردن و دابین كردنی پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگەیە.

ناوبراو وتیشی: لەو چوارچێوەیەشدا ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەركردۆتەوە دابین كردنی چەک و تەقەمەنی و سەرجەم پێداویستییە سەربازییەكانە، چوونكە مەترسیەكانی داعش لەسەر ناوچەكە هەر ماوە.

زیاتر لەبارەی مەترسیەكانی گرووپی تیرۆریستی داعشەوە وتی: "نەک هەر مەترسی ڕووبەڕوبوونەوە هەیە، بەڵكوو مەترسیەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستیە لەسەر تەواوی ناوچەكە هەر ماوەو بۆ یەک ساتەوەختیش لە هیچ جێگەیێک مەترسی ڕووبەڕوبوونەوەی داعش تەواو نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.