وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: دادوه‌ری شه‌رعی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: هێزه ئه‌منی و مه‌فره‌زه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری دادوه‌ری شه‌رعی داعشیان له که‌رکووک ده‌ستگیر کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی کانوونی دووهه‌می 2019 سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوووه هێزه‌كانی دژه تیرۆر و مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توانییان له گه‌ڕه‌كی واستی شاری که‌رکووک به‌رپرسێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرکراوه دادوه‌ری شه‌رعی داعش بوووه له مووسڵ و له كاتی گرتنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ هه‌ڵاتبوو بۆ که‌رکووک.
لیوا سه‌عد مه‌عن ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دادوه‌ره‌ی داعش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران