هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز شاڕوخ لە هەولێر خەڵات کرا
بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە شاری هەولێر مەراسیمێکی تایبەت بۆ رێزلێنان لە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کوردستان، عەزیز شاڕوخ سازکرا و خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێری پێبەخشرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 10ی ڕێبەندان لە مەراسیمێکی شایستەدا، لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر، رێز لە مامۆستا عەزیز شارۆخ گیردرا.
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری هەولێر لەبارەی عەزیز شاڕوخ دەڵێت: "یەکێک لە یادگارییە جوانەکانی موکریان، مامۆستا عەزیزی شارۆخ-ە، کە بە چریکە و دەنگ و ئاوازی رەسەن، شادی و ئارامیی پێ بەخشیوین و هۆگر و هەواداری خۆی کردووین.
ناوبراو هەروها دەڵێت: عەزیز شارۆخ زۆربەی هۆنراوەی گۆرانییەکانی لە ھەڵبژاردەی خۆیەتی، زۆر لێزان و کارامەیە، هۆنراوەکانی رۆحێکی کوردانەی رەسەنیان لە سینەدایە، پەیڤ و وشەکان کوردانە و ئاواز و ریتم کوردانە و چریکە و هاوارەکانی بۆن و بەرامەی موکریانی لێ دێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران