وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوای کشانه‌وه‌مان له سووریا كورده‌کان ده‌پارێزین
به‌شی جیهان- كۆشكی سپی جه‌خت ده‌كاته‌وه له به‌رده‌وام بوونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پاراستنی کورد و مه‌سیحییه‌كانی سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سارا سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"دا ڕایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان كار له‌سه‌ر پاراستنی كورد و مه‌سیحییه‌كانی باكووری سووریا ده‌كات له هه‌ر زیانێک، ته‌نانه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشمان له‌و ناوچه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌رباره‌ی پرسی كشانه‌وه و داهاتوو، واشنتۆن له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات جه‌ختی له پاراستنی كورد كرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران