تورکیا 63 که‌سی دیکه به تۆمه‌تی هه‌وڵی کووده‌تاکه ده‌ستگیر ده‌کات
به‌شی تورکیا- ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا 63 که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیر کردوووه به تۆمه‌تی هه‌وڵی کووده‌تاکه‌ی سـاڵی 2016ی ئه‌نقه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئۆفیسی داواکاری گشتی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیرکردنی 63 که‌سی پشتڕاست کرده‌وه و گوتی: "ئه‌و 63 که‌سه بریتین له 46 فڕۆکه‌وانی هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکر و 15 که‌سی سیڤیل که پـیاوانی ئایینین."
ئه‌و ئۆفیسه گوتیشی: "ئه‌و که‌سانه له ئێستادا له به‌شی تیرۆری ده‌زگای ئاسایشی ئه‌نقه‌ره لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت".
له‌وه‌تای هه‌وڵی کووده‌تا له‌شکریـیه‌که له 15ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2016، زیاتر له 50 هه‌زار که‌س له‌و وڵاته ده‌سـتگیر کراون و زیاتر له 140 هه‌زار که‌سیش له کاره‌کانیان ده‌رکراون یان ڕاگیراون و زۆربه‌شیان خراونه‌ته زیندان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن که له ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێـیه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران