وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ نێرده‌ی UN بۆ کاروباری سووریا کۆ بوویه‌وه
به‌شی تورکیا- نێرده‌ی تایبه‌تی UN بۆ کاروباری سووریا که سه‌ردانی تورکیای کردوووه له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ بوویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی کانوونی دووهه‌می 2019 گێیه‌ر پدرسۆن نێرده‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا له وه‌زاره‌تخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ دیدار و گفتوگۆی کرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کانه‌وه وه‌رگیراون ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا بوووه.
له دیداره‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پشتیوانییه‌کانی تورکیای به نێرده‌ی UN ڕاگه‌یاندوووه به بۆنه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی که پێی دراوه و چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا له ناوبراوی له‌و پۆسته‌دا ڕاگه‌یاندوووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران