خبر 2019-01-28 17:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق:

لە بودجەی 2019ی عێراقدا ئیمتیازی زۆر بە هەرێمی کوردستان دراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێککەوتوون و لە بودجەی 2019دا ئیمتیازی زۆریان بە هەرێمی کوردستان داوە.

کوردپرێس:

عەلی بەدیری ئەندامی هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی "عین العراق نیوز"ی وتووە: ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێککەوتوون و لە بودجەی 2019دا ئیمتیازی زۆریان بە هەرێمی کوردستان داوە.

بەدیری زیادی کرد: ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 سوودی نابێت لەبەر ئەوەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکەبە ڕێککەوتنی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەوڵەتی فیدراڵ ڕووی داوە و لەو پڕۆژەیاسایەدا زوڵم لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.