خبر 2019-01-28 16:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر کاندیدی نابێت

بەشی تورکیا- سارۆخان ئولچو وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنی خۆجێییی 31ی مارچ کردووە و وتوویەتی هەدەپە لە سێ گەورەشاری ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر کاندیدی نابێت.

کوردپرێس:

سارۆخان ئولچو وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەو بارەیەوە وتوویەتی هەموو هەوڵەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی 31ی مارچی 2019 لە تورکیا تەواو کراوە و ئەو پارتە لە سێ گەورەشاری ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر کاندیدی نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەدەپە هەروەهاش جگە لەو سێ گەورە شارە لە شارەکانی ئادانا و جۆلەمێرگ و شانلی ئورفا و مێرسینیش هیچ کاندیدێک ناناسێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.