به‌ربژێره‌که‌ی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆک شاره‌وانی ئیزمیر دیاری کرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی جه‌هه‌په به سه‌رۆکایه‌تیی که‌ماڵ قڵیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی گشتیی پارته‌که کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌ت به "هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان"ی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌که ساز کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که نزیکه‌ی 18 کاتژمێری خایاند، کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی 145 شاره‌وانی له‌وان ئیزمیر ده‌ستنیشان کران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تونچ سۆیه‌ر وه‌ک کاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئیزمیر ناسێندرا و ناوبراو له‌گه‌ڵ نیهاد زیبکچی سیاسه‌توانانی به‌ناوبانگی تورکیا وه‌کوو کاندیدی هاوپه‌یمانێتیی ئاک‌پارتی و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ڕکابه‌ریی ده‌کات.
به‌و پێیه‌ش جه‌هه‌په له ئیزمیر تونچ سۆیه‌ر و له هه‌کاری مه‌تین کۆپاران و له کرکلاره‌لی مه‌همه‌ت تونا سۆیکان و له ڕیزه ئایهان ئاکیوز و له زۆنگوڵداک شه‌نۆڵ شاناڵی کردوووه‌ته کاندیدی پارته‌که بۆ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی.
له دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش سه‌عید تۆرون جێگری سه‌رۆکی جه‌هه‌په ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کاندیدی سه‌رۆکی شاره‌وانی 29 ناوچه‌ی ئیستانبوڵیان ڕاگه‌یاندوووه و له ئێستاشدا ژماره‌ی ئه‌و کاندیدانه‌ی له پارێزگاکه ده‌ستنیشان کراون 30 کاندیدن.
سه‌عید تۆرون باسی له‌وه‌ش کرد که تا ئێستا کاندیدیان بۆ 482 شاره‌وانی داناوه و ڕایگه‌یاند: "نزیکه‌ی 100 شاره‌وانییمان ماوه، ئه‌مانه‌ش له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر کاره‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کاندیده‌کانمان ئاشکرا کرد".
سه‌رچاوه: CNN Turk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران